بزانە ڤان دایک دوای لە دەستدانی لێدانە سزاکەی ئەرجەنتین چی بەسەر هاتووە

ڤان دایک بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوڵ، دوای یاری ئەمشەوی ئەستۆن ڤێلا باس لە ئەو لێدانە سزایە دەکات کە لە چارەگی کۆتایی مۆندیال دژی ئەرجەنتین یەکەم لێدانی لە،دەستداو بووە هۆی  دۆڕانی وڵاتەکەی لە مۆندیال.


 لەسەر لەدەستدانی لێدانی سزا بەرامبەر ئەرجەنتین  وتی " دوای یارییەکە نەمتوانی بخەوم، بەداخەوە لێدانێکی گرنگم لەدەستدا، زۆر قورس بوو".

وتیشی:" دوای ئەوە چوومەوە لای خێزانەکەم بۆ ئەوەی لە تۆپی پێ دوور بکەومەوەو لە بیری بکەم".


PM:11:09:26/12/2022