پاریس سانجێرمان مێسی شۆک دەکات

 ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەکان هەڵوێستی ئیدارەی پاریس سانجێرمانیان ئاشکرا کرد، بۆ ئەنجامدانی مەراسیمێک بۆ ڕێزلێنان لە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، لە پارکی شازادەکان، دوای بردنەوەی مۆندیالی قەتەری ٢٠٢٢.


 هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای بردنەوەی دراماتیکی بەسەر فەرەنسا، بە لێدانی سزا، بە ئەنجامی 4-2، دوای کۆتایی هاتنی کاتی ئەسڵی و زیادکراو، تاجی مۆندیالی لەسەرنا، دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی 3-3 یەکسانبوون.


 بەگوێرەی ڕۆژنامەی (لۆ پاریسیان)ی فەرەنسی، یانەی پاریس سانجێرمان بڕیاریدا لە یاریگای پارک دی پرانس لە پەراوێزی یارییەکەی ئانجێ
، سبەی چوارشەممە، لە قۆناغی هەژدەهەمی خولی فەرەنسا، مەراسیمێک بۆ ڕێزلێنان لە مێسی ئەستێرەکە ئەنجام نەدات.


 یانە پاریسییەکە بڕیاریدا ئەو ئاهەنگە بەس بێت  کە هەفتەی ڕابردوو بۆ مێسی سازکردبوو، لە مەشقەکاندا، لەگەڵ گەڕانەوەی لە ئەرجەنتین، بۆ ئەوەی هەستی هاندەرانی فەرەنسی لەبەرچاو بگرێت دوای لەدەستدانی نازناوی مۆندیالی ٢٠٢٢.


 جێگای سەرنجە کە هاندەرانی فەرەنسی توڕەیی خۆیان لە مێسی دەربڕیبوو، کە بەشداری کرد لە تاجکردنی تیپی تانگۆ بەو نازناوە، لەکاتێکدا ئاڵای ئەرجەنتینیان لە پاریسی پایتەخت سووتاند.


PM:10:14:10/01/2023