هۆکاری توڕەبوونی چاڤی ئاشکرا بوو


کامێراکانی تەلەفزیۆنی لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بارسێلۆنایان گرتووە، کە بە ڕوونی لە یارییەکەی بەرامبەر یانەی ڕیال بیتیس لە یاریزانەکانی توڕە بووە.



 لەکاتی یاریەکە یاریزانان لە دەوری چاڤی هێرناندێز پێش دەستپێکردنی کاتە زیادەکان، دوای کۆتایی هاتنی کاتە ئاساییەکان، کە بە ئەنجامی 1-1 تەواو بوو، چاڤی بە تووڕەییەوە وتی: نەفرەت... کوڕان هەموومان وەستاون... کۆتاییە، ئەمە نازناوێکە”.

 بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، سەبارەت بە هۆکاری توڕەیی چاڤی، بەهۆی هەلدانی لاوە بووە بۆ بەرشەلۆنە کە لەلایەن کۆندێوە ئەنجامدرا، و ئەو بەردەوام بەدوای هەر هاوکارێکیدا دەگەڕا کە تۆپەکەی بۆ بگوازێتەوە، نە لیڤاندۆڤسکی و نە  بوسکێتس و نە پێدری جوڵەیان نەکرد تا کیسێ داوای تۆپەکەی کرد، ئەمەش ڕاهێنەرەکەی توڕە کرد.


 ڕۆژنامەکە کە نزیکە لە  یانە کەتەلۆنییەکە، ئاماژەی بەوەکردووە، یاریزانانی بەرشەلۆنە دوای توڕەیی چاڤی وەڵامیان داوەتەوە، بە جۆش و خرۆشەوە گەڕانەوە بۆ یاریگاو دواتر سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی.


 بەرشەلۆنە لەسەر حیسابی هاوتای یانەی ڕیال بیتیس بە لێدانی سزا بە ئەنجامی 4-2 لە یاریگای نێودەوڵەتی  فەهد سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی سوپەری ئیسپانیا بۆ وەرزی ئێستای 2023 کە لە 11ی مانگی یەکەوە بەڕێوەدەچێت تا 15ی هەمان مانگ، بە بەشداری 4یانە.



 بڕیارە بەرشەلۆنە لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، ڕۆژی  یەکشەممە، ڕووبەڕووی ڕکابەرە سەرەکییەکەی ڕیاڵ مەدرید ببێتەوە،  کە یانەی بەرشەلۆنە لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە لێدانی سزا لە ڤالێنسیای بردەوە.


PM:12:01:13/01/2023