ڤیدیۆ.. دینە بە جلێکی جیاواز و تایبەت دەردەکەوێت

دینە گۆرانبێژی لاوی باشووری کوردستان، نوێترین گرتە ڤیدیۆی خۆی بە جلێکی جیاواز و سەرنجڕاکێش بڵاوکردەوە. 

دینە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تۆمارێکی ڤیدیۆی نوێی خۆی بە ستایلی جلی کوردی بڵاوکردەوە و بە جوانییە تایبەتەکەی هەوادارانی سەرسام کردووە.

دینا لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی (٢٠١٧) دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە. 

ساڵی ٢٠٢١ ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە، بەڵام لە ساڵی ڕابردوو جیابوونەوەی خۆی لە هاوسەرەکەی ڕاگەیاند.


AM:12:08:19/01/2023