چەند وێنەیەکی کۆن و نوێی شاکیرا لە هەژماری خۆیەوە بڵاوکرایەوە کە لەماوەیەکی کەمدا بینەرێکی زۆری پەیدا کرد.
شاکیرا لەو وێنانەدا بە ساتیڵی جیا جیاو هەندێکجار لە نمایش گۆرانی و سەماکانیدا بووە.
شاکیرا ناوی تهواوی شاکیرا ئیسابێل مێباراک ڕیپۆڵ، له ساڵی ١٩٧٧ له کۆلۆمبیا له دایکبووه، خاوهنی ههشت خوشک و برایه و شاکیرا بچوکترینیانه، باوکی شەکیرا بەڕەگەز لوبنانیە.
شاکیرا سهماکار و گۆرانیبێژ، خاوەنی حەوت خەڵاتی گرامی لاتینی و ١٢ خهڵاتی بیلبۆردی لاتینیە، له تهمهنی ١٣ ساڵیدا یهکهم ئهلبومی خۆی تۆمار کردووە.
شاکیرا پێشتر لەگەڵ پێكی یاریزانی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا و خاوەنی دوو منداڵە، بەڵام ماوەیەک پێش ئێستا و دوای ١٢ ساڵ لە پەیوەندی نێوانیان، جیابوونەوەیان راگەیاند.