شاعیرێکی میللی ناسراو کۆچی دوایی کرد ( وێنەکەی ببینە )


شاعیری میللی دیاری کورد عەلی نامیق ناسراو بە عەلی تیلەکۆیی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

عەلی تیلەکۆیی کە شاعیرێکی میللییە بەهۆی خراپی بارودۆخی تەندروستییەوە سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کردووە. 

عەلی نامیق لە ساڵی ١٩٥٤ لەگوندی تیلەکۆیی سەربەناحیەی سەنگاو لەدایکبووە، یەکێک بووە لە شاعیرە ناسراوەکانی گەرمیان، زیاتر شیعری کۆمیدی و تەنزئامێزو ڕەخنەگرانەی نووسیووە.



PM:11:29:19/01/2023