"ئەنقەرە پایتەختی کوردستانە"

گۆرانیبێژێکی دیاری تورکیا کە پێشتر نەتەوەپەرست بووە و دژی کورد بووە لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت" ئەنقەرە پایتەختی کوردستانە". 

سەرکان ئیپێکچی ئۆغلوو راپەڕی ناسراوی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند" بەرگری گەلی کورد دەکەم، بەڵام پێموایە پایتەختی کوردستان ئەنقەرەیە".

جەختیشیکردەوە، ئەم پرسە بە جۆرێک لە جۆرەکان چارەسەر دەبێت. 

سەرکان ئیپێکچی ئۆغلوو ناسراو بە (ئەزهەل) ١ی تەموزی١٩٩١ لە دایکبووە، ڕاپەر و گۆرانیبێژێکی دیاری تورکە، بە گۆرانی (AYA) ناوبانگی دەرکردووە، هەروەها نازناوی (فرێستایل کینگ)ی پێبەخشراوە.


PM:12:01:21/01/2023