ڕۆناڵدۆ لەگەڵ مارتینێز داهاتووی خۆی یەکلادەکاتەوە

ئەمڕۆ، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەفتەی ڕابردوو لەمیانی کۆبوونەوەیەکدا لە ڕیاز، لەگەڵ ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەری نوێی پورتوگال، داهاتووی یاری نێودەوڵەتی خۆی تاوتوێ کردووە.


  لەگەڵ ئەوەی یاریزانە تەمەن 37 ساڵەکە لە سعودیە گرێبەستی لەگەڵ یانەی نەسر واژۆ کردووە، مارتینێز لەو وڵاتە بوو بۆ ئەوەی سەیری جامی سوپەری ئیسپانیا بکات، هەروەها دەرفەتەکەی قۆستەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ قسە بکات، بەپێی ڕۆژنامەی لیکیپ.


" لیکیپ" ئاماژەی بەوەشکردووە، مارتینێز زۆر حەز دەکات ڕۆناڵدۆ بەردەوام بێت لە یاریکردن، و بەشداری بکات لە سەرکەوتن بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپا 2024 لە ئەڵمانیا.


 فێرناندۆ سانتۆسی ڕاهێنەری پێشووی  پورتوگال لە دوو یاری مۆندیالی 2022، بەرامبەر سویسرا و مەغریب، ڕۆناڵدۆی لەسەر کورسی یەدەگ هێشتەوە.


 هەڵبژاردەی پورتوگال لە مانگی ئازاری ڕابردوو بەرامبەر لیشتنشتاین و لۆکسمبۆرگ هەڵمەتی پاڵاوتنەکانی دەستپێکرد و بڕیارە مارتینێز بۆ یەکەمجار سەرپەرشتی پورتوگال بکات.


PM:01:22:21/01/2023