بانکی ناوەندی عێراق ئەمرۆ ٩٢ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

کەمێک لەمەوبەر بانکی ناوەندی عێراق لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا کە دەوامی فەرمی دەستیپێکرد تەنها ٩٢ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، بەپێی بۆچوونی چاودێران ئەو بڕە کەمەو پێشبینی دەکرێت نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبێتەوە.

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند ئەمڕۆ ٢٢ ی کانوونی دووەم، یەکەم رۆژی هەفتەی نوێ بڕی ٩٢ ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕە ٥١ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار بە کاشە، ٤٠ ملیۆن و ٧٠٤ هەزار دینار بە حەواڵە.

چاودێرانی بواری دراو جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەو بڕە کەمەو پێشبینی دەکەن ئەمڕۆش دۆلار بەرزبێتەوە. 




AM:10:02:22/01/2023