بەم ڕێگایانە گەشە بە لایەنی کۆمەڵایەتی منداڵەکەت بدە



دایکان و باوکان پێویستە لەسەریان گەشە بەلایەنی کۆمەڵایەی مناڵەکانیان بدەن وایان لێبکەن کە زیاتر متمانەی پێیان هەبێت ، بۆ ئەوەی بتوانن تاکێکی تەندروست و سەرکەوتوو بەرهم بهێنن.


لەم دوایانە لێکۆڵینەوەیەک سەلماندویەتی گەشەدان بەلایەنی کۆمەڵایەتی منداڵ یارمەتیدەرە لە سەرکەوتنی ئەو منداڵە لەڕوی ئەکادیمییەوە. لەبەر ئەوەی منداڵ بەهۆی گەشەکردنی لایەنی کۆمەڵایەتییەوە دەتوانێت زیاتر کارامە بێت و پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەردا بەهێز بێت. 

چۆن بتوانی لایەنی کۆمەڵایەتی منداڵەکەت گەشە پێبدەی؟

ـ  منداڵەکەت خۆش بوێت هەروەها نیشانی بدە ، بەلەباوەش گرتن، خۆێندنەوەی شتی بەسود،قسەکردن لەگەڵی.

ـ  هانی منداڵەکەت بدە بە ئەنجامدانی شتی نوێ، هەروەها یارمەتی بدە بۆ ئەوەی تواناکانی دەربخات.

ـ  بوار بدە بە منداڵەکەت بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوڕێکانیدا یاری بکات.

ـ هەستەکانتی پیشان بدە: لێگەڕێ با منداڵەکەت بتبینێت ئەوکاتانەی کە دڵخۆشی،  ئەوکاتانەش کە بێتاقەتی ، ئەمە یارمەتی دەدات کە هەست بەخەڵکی دیکە بکات.

ـ  هەوڵبدە ڕونی بکەیتەوە بۆ منداڵەکات ئەوانی دیکە هەست بەچی دەکەن وە پێویستە زۆر بە نەرمی و ئاسودەی قسەی لەگەڵ بکەیت.

سەرچاوە:  lappetite . com


PM:08:52:23/01/2023