هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە چەند رۆژێکە بە تویت و لێدوانەکانی دەستی بە چالاکیکردووە بۆ شکستهێنان بە ئاک پارتی و ئۆردوغانی سەرۆکی، ئەمڕۆ له‌باره‌ی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان، بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند " نایاساییه و سكاڵا له دژی تۆمار ده‌كات".
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، ئەمرۆ سێ شەممە له تویتێكدا رایگه‌یاند، "خۆکاندیدیکردنەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆك کۆماری نایاساییه و سکاڵای یاسایی لە دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە دژی تۆماردەکات".
ده‌میرتاش ئاشکرای دەکات کە "ئەردۆغان خاوەنی بڕوانامەی زانکۆیی نییە، ئه‌گه‌ر هه‌شیبێت ناتوانێت بۆ سێیەم جار خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی توركیا کاندید بکات".
دەربارەی پەسەندکردنی ئەردۆغان لەلایەن ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیاوه، ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هیچ له‌و راستییه ناگۆرێت كه ئه‌ردۆغان نابێته كاندیدێكی یاسایی و شه‌رعی، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وانیش ده‌بنه هاوبه‌ش له‌و تاوانه یاساییه.
دوێنێش دەمیرتاش لە تویتێکی تردا رایگەیاند" گەر ئۆپزسیۆن شکست بە ئاک پارتی و ئۆردو‌غان لە هەڵبژاردنەکاندا نەهێنێت، ئەوا لە داهاتوودا هەموویان دەخاتە زیندانەوە".
ئەردوغان تا ئێستا لە چەند بۆنەیەکدا رایگەیاندووە کە دەکرێت هەڵبژاردن پێشبخرێت بۆ ١٤ ی مانگی ئایار، بەڵام تا ئێستا شێوەی فەرمی وەرنەگرتووە.