ئاگاتان لێیە یانەی نەسر چی گرێبەستێکی پێشکەشی مۆدریچ کردووە

یانەی نەسری سعودیە ئۆفەرێکی بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو پێشکەش بە لۆکا مۆدریچ کرد بە بڕی زیاتر لە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ،کردووەو دەیەوێت بیکاتە سێیەم گرانترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ.


 رۆژنامەی عكاظ الرياضية بە پێی گرێبەستەکە لۆکا لە وەرزێکدا ٤٠ ملیۆن یۆرۆی دەستدەکەوێت، بەهای گرێبەستەکەش بە گشتی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.  ئەگەر یانەکە نەتوانێت لوکا لە  مێرکاتۆی زستانەوە بگوازێتەوە ئەوا چاوەڕێی هاوین دەکات".

  ئەم گرێبەستە لۆکا مۆدریچ دەکاتە سێیەم گرانترین یاریزانی تۆپی پێ لەسەر هەسارەکە لە دوای کریستیانۆ و کیلیان مباپێ.

  بیرۆکەی یەکخستنەوەی دووانە کریستیانۆ و مۆدریچ بۆ ئیدارەی ئەلنەسر جێگەی سەرنجەو دەیانەوێت ئەنجامی بدەن.



PM:07:03:24/01/2023