یەكەم لێدوانی رێواز فایەق سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی كوردستان


د. ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان (ماوەبەسەرچوو) رایدەگەیەنێت، هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن بەبێ سازشكردن بۆ یەكتری سەركەوتوو نابێت.

بەپێی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ د. ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان (ماوەبەسەرچوو) پێشوازی لە ڕۆزی كەیڤ، كونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كردووە و رێواز فایەق رایگەیاندووە، هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن بەبێ سازشكردن بۆ یەكتری و دونیا بینی نیشتمانییانە هیچ لایەنێك تێیدا سەركەوتوو نابێت.

بڕیار بوو ساڵی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكان، هەڵبژاردن نەكرا و بڕیارە ئەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت.



PM:08:12:24/01/2023