زانیاری تەواو لەسەر شەپۆلێكی باران و بەفربارین


پێشبینی دەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بەهێزی باران و بەفربارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە. 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، رۆژی شەممەی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارین روو لەناوچەكە دەكات تاوەكو رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت، سەرەتا كاریگەری ئەم شەپۆڵەش لەسەر ناوچە شاخاوییەكان دەبێت  بە نمە باران و بەفر بارین.

وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بەوەكردووە، رۆژی یەكشەممەش كاریگەری ئەم شەپۆلە بە لاوازی لەسەر ناوچەكەیە، بەڵام لە رۆژی دووشەممە و سێشەممە كاریگەری ئەم شەپۆڵە بەهێز دەبێت و بارانبارین لەتەواوی ناوچەكە دەبارێت و بەفربارینیش لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەبارێت.

هەروەها روونیكردۆتەوە، لەماوەی كاریگەری ئەم شەپۆڵە پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە و ئاستی دابارینیش مامناوەند دەبێت و رۆژی چوارشەممە كۆتایی بە كاریگەری ئەم شەپۆلە دێت.



PM:09:10:24/01/2023