سودانی و شاسوار عەبدولواحید باسی چییان كرد؟


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە شاسوار عەبدولواحید داوە نەوت بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكات.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەغدا كۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەلێنی بە شاسوار عەبدولواحید داوە، نەوت بنێرێت بۆ هەرێمی كوردستان، شاسوار عەبدولواحیدیش داوای لێكردووە نرخەكەی كەم بكاتەوە یان بە دیاری بینێرێت بۆ هاوڵاتیان.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، سەرۆكی نەوەی نوێ داوای لە سەرۆك وەزیران كردووە كۆمەڵێك پرۆژەی ئاوەدانكردنەوە تر لە هەرێم جێبەجێ بكرێت كە خزمەتی هاوڵاتیان بكات و ئابوری شارەكانی هەرێمیش ببوژێنێتەوە.



PM:10:07:24/01/2023