وێنە.. تا ئێستا ئەڤین ئاسۆت بەم شێوەیە بینیوە؟

پێسکەشکاری دیاری کورد ئەڤین ئاسۆ لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا نوێترین وێنەکانی خۆی بە ستایلێکی سەرنجڕاکێشەوە بڵاوکردەوە. 

ئەڤین ئاسۆ، پێشکەشکاری ناسراوی باشووری کوردستان، دوای چەند مانگێک لە دیارنەمانی کەمێک پێش ئێستا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوێترین وێنەکانی خۆی بە ستایلێکی نوێ بڵاوکردەوە و بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە بینەرەکانی کە بەشێوەیەکی شیک و جیاواز دەردەکەوێت. 

ئەڤین لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە. چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو.

دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، كەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە.


PM:10:40:27/01/2023