ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ داخستنی بازاڕی سەرەکی بۆرسەی بەغدا و هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ گۆڕانکاری بەسەردا هات.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٢ هەزار و ٧٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٦٢ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو.
هەروەها لە هەولێریش لە کاتی داخستنی بازاڕی بۆرسەدا نرخی فرۆشتنی هەر ١٠٠ دۆلارێک گەیشتە ١٦٢ هەزار و ٧٠٠ دینار، نرخی کڕینیش بە ١٦٢ هەزار و ٦٧٥ دینار بوو بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک.
هاوکات لە بەغداش بە ١٦٢ هەزار و ٢٠٠ دیناری عێراقی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو داخران، لە کاتێکدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٦٢ هەزار و ١٠٠ دیناری عێراقی بووە.