چەمچەماڵ.. دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێی کەسی دیکەش بریندار بوو

ئەمڕۆ شەممە لە دوو رووداوی هاتووچۆ جیاوازدا لە سنوری قەزای چەمچەماڵ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش بریندار بوون. 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەكی (سلێمانی - كەركوك) لە نزیك بانی مەقان، ئۆتۆمبیلێکی تایبەت لە جۆری شۆفلێت کروز کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆتۆمبیلێکی بار لە جۆری نیسان دەبڵ خۆی کێشاوە بە چوار هاوڵاتیدا لە شۆینی ڕوداوەکە لە ئاكامدا هاوڵاتیەک گیانی دەستداوەو سێ هاوڵاتی تریش برینداربوون. 

نیوەڕۆی ئەمڕۆش ئۆتۆمبیلێکی تایبەت لە جۆری بی ئێم وەرگەڕاوە لەسەر ڕێگای سەرەکی (ئاغجەلەر - گۆپتەپە) و لە ئاكامدا شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە گیانی لەدەستدا. 


PM:06:06:28/01/2023