سامانە سروشتییەكان روونكردنەوەیەكی لەسەر ناردنی نەوتەكەی بەغدا بڵاوكردەوە


وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان رایدەگەیەنێت، ناردنی نەوتەكەی‌ بەغدا لەسەر داوای هیچ لایەنێكی سیاسی نەبووە، بەڵكو دوای سەردانەكەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوە بۆ درێژكراوە) بووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی‌ حكومەتی‌ هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندوە "پاش سەردانەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، حكومەتی فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ 60 تەنكەر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان نارد".

سامانە سروشتییەكان ئاماژەی بەوەكردووە "ناردنی ئەم 2 ملیۆن لیترەی نەوتی سپی لەسەر داوای هیچ لایەنێكی سیاسی نەبووە و، بە بەراورد لەگەڵ زیاتر لە 254 ملیۆن  لیتر پێداویستیی ناوخۆیی هەرێم بڕێكی زۆر كەمە، كە بۆ دابینكردنی بەرمیلێكی نەوت بۆ هەر ماڵێك  (1ملیۆن و 274 هەزار خێزان) پێویستمانە".

هەروەها وتویەتی "ئەم (2) ملیۆن لیترەش بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بێ بەرامبەر بەسەر خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت دابەش دەكرێت".



PM:06:46:28/01/2023