نرخی نەوت دادەبەزێت

بەبانی ئەمڕۆ ٢٩ ی کانوونی دووەم لە بازاڕەکانی نەوت لە رۆژهەلآتی ئاسیا نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە دابەزینی بەخۆوە بینی.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٦ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستندا بە ٨٧ دۆلار و ٤٧ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٩ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستندا بە ٨١ دۆلار بوو.

نزمبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە سستبوونی ئابوری جیهانەوە هەیە، کە لە ئێستادا سەرەتاکانی دەرکەوتوون، هەرچەندە رێکخراوی ئۆپێک پلەس لە سێ مانگی رابردوودا لە رێگای دابەزاندنی دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانەوە دەیویست نرخی نەوت بەرزبکاتەوە، بەلآم تا ئێستا لە ئاستێکی نزمدایە.



AM:08:02:29/01/2023