لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەهۆی بەفربارینەوە لە قوتابخانەکان کرایە پشوو


سەرپەرشتاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند "بە هۆی پەککەوتنی هاتووچۆ و دۆخی کەش و هەوا، بۆ سەلامەتی گیانی قوتابیان و ماموستایان لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایە پشوو".

لە راگەیاندنێکدا کە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاویکردۆتەوە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە ئەم پشووە بە هەماهەنگ لەگەڵ بە رێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بڕیاری لەسەر دراوە.

لە دوێنێ شەوەوە شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکانی سۆران لە هەولێر و ئامێدی لە دهۆک گرتۆتەوە.



AM:08:32:29/01/2023