بانکی ناوەندی عێراق: فرۆشتنی دۆلار بەنرخی فەرمی لە بانکەکان بەردەوامە


بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، رایگەیاند کە بانکەکان بەردەوامن لە فرۆشتنی دۆلار بە نری فەرمی، هەروەها هەموو ئەو هەواڵانە راتدەکاتەوە کە رێگرتن لە فرۆشتنی دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە " تۆماری ئەلکترۆنی بانکەکە دووپاتی دەکاتەوە کە پێویستی دراوی دۆلاری هاوڵاتیان دابین دەکرێت".

بانکی ناوەندی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە میکانیزمیان داناوە بۆ ڕێگریکردن لە فرۆشتنەوەی دۆلار بە هەمان کەسی دووبارە، ئەمەش لە پێناوی دابینکردنی دراوی بیانی بۆ هاوڵاتیان بەبێ بوونی بەربەست.

ئەو دەزگا هەستیارەی حکومەتی عێراق داوا لە هەموو دەزگاکانی راگەیاندن دەکەن بۆ گەیشتن بە دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە چالاکی و رێکارەکانی بانکی ناوەندی تەنها لێدوان لە خۆیان وەربگرن.



AM:11:27:29/01/2023