کەشناسی: شەپۆلێکی بەفرو باران رووی لەناوچەکەمان کردووە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی باران و بەفربارین رووی لەهەرێم کردووەو تا پێنج شەممە بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم لە راگەیاندنی ئەمڕۆیدا یەک شەممە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست کە بارستە هەوایەکی سارد یاوەری دەکات لە ماوەی ڕۆژانی سێ شەممە وچوارشەممەکاریگەری ئەم بارستە هەوایە زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات، هەر لە ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلە باران بارین لە کاتی جیا جیا دەبارێت, چڕترین ماوەی دابارین لە ڕۆژی سێ شەممە و چوار شەممە دەبێت .

هەروەها هاتووە "چوارشەممە کاریگەری ئەم بارستە هەوایە زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات، هەر لە ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلە باران بارین لە کاتی جیا جیا دەبارێت، چڕترین ماوەی دابارین لە ڕۆژی سێ شەممە و چوار شەممە دەبێت" .
ئەمڕۆ یەک شەممە:

ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری هەندێ نمە باران لە هەندێ ناوچە هەیە ، لە گەڵ کەمێک بەفر بارین لە سەر لووتکەی شاخە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان دەبێت، ئەمڕۆ تا ڕادەیەک کەش جێگیرە .
پلەکانی گەرما، نزم بوونەوەیەکی کەم لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە یەک پلە .
خێرای با، لە سەر خۆ- مامناوەند دەبێت ١٠-١٥ کم/ک .
ئاراستەی با، ئاراستە گۆڕا و دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ( ٨-١٠ ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما، لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.
 
سبەی دووشەممە:

کەش، ئاسمان هەوری دەبێت، لەگەڵ باران بارین لە تەواوی ناوچەکەمان، بەفر بارین لە سەر ناوچە شاخاوییەکان.ئاستی دابارین لە دوای نیوەرۆ و ئێوارەدا زیاتر دەبێت، وە لە شەودا هەندێ جار لێزمە باران دەبێت .
پلەکانی گەرما، نزم بوونەوەیەکی کەم بە (١-٢) پلە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو
خێرای با،لە سەر خۆ- مامناوەند دەبێت (١٠-٢٠) کم/ک . 
ئاراستەی با، باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ( ٧-٩ ) کم دەبێت لە شوێنەکانی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ (٥-٧) کم .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:١٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٠٠ پلەی سیلیزی
دهۆک:١٠  پلەی سیلیزی
کەرکوک: ١٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:١٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ:٩ پلەی سیلیزی
سۆران:٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان:١٦ پلەی سیلیزی



PM:12:05:29/01/2023