لە حاجی ئۆمەران زۆرترین رێژەی بەفر باریوە


لە سنوری حاجی ئۆمەران زۆرترین رێژەی بەفر باریوە و بەدوای ئەویش  دەروازەی كێلێ.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردووی بارینی بەفر و باران، ناوچەی حاجی ئۆمەران لە سنوری پارێزای هەولێر زۆرترین رێژەی بەفر باریوە.

وەزارەتی گواستنەوە رێژەی بەفربرینی ناوچەكانی بەم شێوەیە بڵاوكردۆتەوە (تەوێڵە: 1.5 سانتیمەتر، كانی ماسێ: 13.0، بامەرنێ: 1 سانتیمەتر، شیلادزێ: 2 سانتیمەتر، دینارتە: 1سانتیمەتر، چامانكێ: 7.0 سانتیمەتر، رواندز: 10 سانتیمەتر، سۆران: 10 سانتیمەتر (گوندی هاودیان)، قەڵادزێ، دەروازەی كێلێ: 25 سانتیمەتر، حاجی ئۆمەران: 32 سانتیمەتر).



PM:07:41:29/01/2023