زانیاری نوێ سەبارەت بە كەشی ئەمشەو بڵاوكرایەوە


ئەمشەو بە گشتی كەش لە زۆربەی ناوچەكان سەقامگیر دەبێت و تەنھا لەھەندێ ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە كەمێك بارانی پچر پچر ئەبارێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، لە ئێستادا كاریگەری قۆناغی یەكەمی شەپۆلی بەفر و بارانبارین لەسەر ناوچەكانی هەرێم لاواز بووە كە لە ماوەی رابردوودا زۆرترین رێژەی دابارینی باران و بەفر لەناوچەكانی سنوری پارێزگای دھۆك و ھەولێر بوو.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، بۆ ئەمشەو كەش لە زۆربەی ناوچەكان سەقامگیر دەبێت تەنھا لەھەندێ ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و ناوچەكانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر كەمێك بارانی پچر پچر ئەبارێتەوە لەگەڵ بارینی كەمێك بەفر لەناوچە شاخاویەكاندا.

وەك ئاراس جەبار ئاماژەی پێكردووە، سبەی دووشەمە كاریگەری ئەم شەپۆلە چالاك ئەبێتەوەو بۆ كاتەكانی شەو ئاستی بارانبارینەكە زیاتر ئەبێت لەھەندێك كاتدا لێزمە باران و ھەورە بروسكەش لەھەندێ ناوچەدا ئەبێت.



PM:08:01:29/01/2023