زیدان لە یانەیەکی گەورە نزیکبووەتەوە

 زێدانی ڕاهێنەری فەرەنسی، ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید، بووە یەکێک لەو بژاردانەی کە لەسەر مێزی  بایرن میونشنی ئەڵمانیدایە، لە ماوەی داهاتوودا.


 وە تۆڕی "RMC” بڵاویکردەوە کە زێدان بەنیازە وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان، بایرن میونشنیش یەکێکە لەو تیپانەی کە پێدەچێت زیاتر ئارەزووی وەرگرتنی پۆستەکەی بکات.


 زیدان تا ئێستا تەنها لە دوو قۆناغدا سەرکەوتوو بووە لە ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیال مەدرید، چونکە لە کۆتایی وەرزی 2020-2021 دەستبەرداری پۆستەکەی بوو، دوای ئەوەی بە بێ نازناو  لەگەڵ لۆس بلانکۆس کۆتایی پێهێنا.


 لای خۆیەوە گرێبەستی جولیان ناگلسمانی ڕاهێنەری ئێستای یانەی بایرن تا مانگی حوزەیرانی 2026 بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ئەگەری شکستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ، ڕەنگە یانە باڤارییەکە بە حیساباتی خۆیدا بچێتەوە.


 جێگای سەرنجە زیدان لەماوەی کۆتاییدا پەیوەندی بە مەشقەکانی چەند یانەیەکەوە هەبووە، کە چێڵسی و پاریس سانجێرمان سەرۆکایەتیان دەکەن، ئەمە جگە لەوەی ڕیال مەدریدیش بژاردەیەکە.


PM:08:14:29/01/2023