یەكێتی و پارتی لەسەر چەند پۆستێك رێككەوتن


فراكسیۆنەكانی پارتی و یەكێتی بۆ چۆنیەتی دابەشكردنی سەرۆكی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی عێراق رێككەوتن بەشێوەیەك 10 پۆست بۆ پارتی و پێنج پۆست بۆ یەكێتی.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ چۆنیەتی دابەشكردنی پۆستی سەرۆك و جێگری سەرۆكی لیژنە هەمیشەكان كۆبوونەوە، پشن بە رێككەوتن و تەوافوق فراكسیۆنەكانی پارتی و یەكێتی لەسەر دابەشكردنی سەرۆك و جێگری لیژنەكانی پەرلەمانی عێراق لە پشكی كورد رێككەوتن، بەجۆرێك پارتی 10 پۆست و یەكێتی 5 پۆستی بەركەوتووە.

پشكی پارتی: سەرۆكایەتیی لیژنەی (یاسایی و تەندروستیی) و جێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنەكانی (نەفت و غاز، كشتوكاڵ) و جێگری دووەمی سەرۆكی لیژنەكانی ( دارایی، ئاسایش و بەرگری، گواستنەوە و گەیاندن،  ئابووری و بازرگانی).
  
پشكی یەكێتی: سەرۆكی لیژنەكانی (دەرەوە، كۆچ و كۆچبەران) و جێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنەی (وەبەرهێنان) و جێگری دووەمی سەرۆكی لیژنەكانی ( دەستپاكی و هەرێمەكان).



PM:10:48:29/01/2023