کارلۆ ئەنچلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید قسەی سەیر لەسەر یەکسانبوونی یانەکەی بە سۆسیداد دەکات و لە ئاستی یانەکەی رازیە.
ئەنچلۆتی وتی:" لە ئەنچیلۆتی لە یارییەکەی ئەمڕۆ ڕازیم، چونکە زۆر باش یاریمان کرد،دەبێت زیاتر ڕابکەین و خۆمان ماندوو بکەین".
ئەنچیلۆتی وتیشی :"ئێمە شایستەی سەرکەوتن بووین ئەمڕۆ، دەبینم تیپەکە لە دۆخێکی باشدایە، دەمانەوێت تا کۆتایی وەرز ڕکابەری بکەین، ئەمڕۆ لە ئاستەکەیان ڕازیم".
ئەنچیلۆتی ئاشکراشی کرد : چاوەڕێی گەڕانەوەی پێکانەکان دەکەین، ئالابا و کارڤاخال لە گەڕانەوە نزیکن".
لە،کۆتایدا وتی:" ئەوە شەرمەزارییە. ئێمە شایەنی بردنەوە بووین و یارییەکی تەواومان ئەنجامدا. تیپەکە بەرەو باشتر دەڕوات، لە ڕووی جەستەییەوە. ئێمە نزیک بووین لە گۆڵکردن، بەڵام ئەوە یەکسانبوونە. من ڕازیم چونکە تیپەکە ئاستێکی زۆر باشی پێشکەشکرد".