فیلمێکی نوێ دەربارەی ژیانی مایکڵ جاکسۆن بەرهەم دەهێندرێت

ستۆدیۆی لایۆنزگێت ڕایدەگەیەنێت" فیلمێکی نوێ لەسەر ژیاننامەی گۆرانیبێژی کۆچکردووی پۆپ مایکڵ جاکسۆن بەرهەم دەهێنرێت کە برازایەکی رۆڵی ئەو هونەرمەندە دەگیڕێت". 

ستۆدیۆی لایۆنزگێتی تایبەت بە بەرهەمهێنانی فیلم و کاری هونەری لە ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" فیلمێکی نوێ لەسەر ژیانی مایکڵ جاکسۆن پاشای بۆب بەرهەم دەهێنرێت، کە جەعفەر جاکسۆنی برازای رۆڵی مامی دەبینێت". 

هەروەها ڕوونیشیکردەوە" فیلمەکە باس لە هەموو لایەنەکانی ژیانی و دیارترین نمایشەکانی دەکات". 

ئەوەشی خستەڕوو، فیلمەکە لە دەرهێنانی ئەنتوان فوکوا و بەرهەمهێنانی گراهام کینگ دەبێت.

مایکل جۆزیف جاکسۆن لە ٢٩ مانگی ئابی ١٩٥٨ لە دایکبووە، بە یەکێک لە بەناوبانگترین هونەرمەندەکانی جیهان ناسراوە، لە بواری گۆرانی و  نواندن و مۆسیقا دانەر و سەماکار و مۆنتێری گۆرانی و دیزانەری سەما و دەرهێنەر و بزنسمان و چالاکی بواری مافی مرۆڤی ئەمەریکی ناسراوە و نازناوی پادشای "پۆپی" پێسپێردراوە.

مایکڵ لە ٢٥ حوزەیرانی ٢٠٠٩دا لە کاتی خۆئامادەکردنی بۆ زنجیرە ئاهەنگێک کۆچی دوایی کرد.


PM:12:15:31/01/2023