كچە گۆرانیبێژ كەژێ هاوتا لەوێنەیەكی جیاوازدا قژی تاشییوە، بەڵام هۆكاری ئەو كارەی ئاشكرا نەكردووە.
كەژێ هاوتا لەنوێترین وێنەیدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوكردۆتەوە، بەڵام ئەمجارەیان زۆر جیاوازترە و قژی تاشیوە، بەڵام هۆكاری ئەم گۆڕانكارییەی روون نەكردۆتەوە.
كەژی هاوتا تەمەنی ٢٠ ساڵەو لە دایكبووی شاری هەولێره، كچی هونەرمەندی ناسراو هاوتا ئەسعەد و برازای هونەرمەندی ناوداری كورد زیاد ئەسعەدە، لە دوای ئەوەی توانی لە تەمەنێكی بچووكەوە بە دەنگە خۆشەكەی ناوبانگ پەیدا بكات، لە ئیستادا خاوەنی چەندین كلیپ و گۆرانییە.