نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا گۆڕانکاری بەسەردا هات

ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ داخستنی بازاڕی سەرەکی بۆرسەی هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ زیاتر بەرزبووەوە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٧٢ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.

بەیانی ئەمڕۆش نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٧٠ هەزار دینار بوو. 

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق تەنها بڕی ٦٥ ملیۆن و ٤٩٢ هەزار و ١٢٠ دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە کە بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە (٤٠) ملیۆن دۆلار کەمتری خستوەتەڕوو.


PM:07:12:02/02/2023