سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی بەفربارینەوە رێگای سەرەکی پێنجوێن - سلێمانی داخراوە".
سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی بەفربارینەوە رێگای سەرەکی پێنجوێن - سلێمانی داخراوە و ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتییان دروستبووە".
دەشڵێت" لە ئێستادا تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن سەرقاڵی کردنەوە و پاککردنەوەی شەقامەکەن".
سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن داواش لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکات، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی دەرەوەی شار نەکەن.