وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ڕابردووی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت".
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند" له چه‌ند رۆژی داهاتوودا وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یەکی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن".
وتیشی" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا بڕیار له‌سه‌ر ناردنی ٤٠٠ ملیار دیناره‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق نه‌دراوه، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی له دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت".
جوتیار عادل ئاماژەی بەوەشکرد، به داهاتی فرۆشتنی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ تا ئێستا توانیویانە له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام بن.