کەشناسێک: ئەمشەو لە سلێمانی بەفر دەبارێت

کەشناسێکی شارەزا ڕایدەگەیەنێت" ئەمشەو ئەگەری بەفر بارین لە سەنتەری شاری سلێمانی هەیە، بەڵام رێژەکەی زۆر نابێت". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە کاتەکانی ئێستادا کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و کەرکوک کۆتای پێدێت و تەنھا لە ناوچە شاخاوییەکاندا بە لاوازی بەردەوامی دەبێت و لە سنوری ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و باکوری گەرمیان تا کاتەکانی درەنگی شەو بە لاوازی بەردەوام دەبێت و دواتر کۆتای پێدێت". 

دەشڵێت" بەھۆی نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما لەم ماوە کورتەی ماوە ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شاری سلێمانی کراوە دەبێت و رێژەکەی زۆر نابێت". 


PM:08:41:02/02/2023