کەشناسی هەرێم سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمشەو راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لەسەر رەوشی کەشوهەوای ئەمشەو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، هەروەها لە داتایەکدا بڕی بارانبارینی (١٢) کاتژمێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی ئاشکراکرد. 

لە بڵاوکراوەکەدا دەستەی کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە" پێشبینى دەکرێ بەفر بارین لە ناوچە شاخاویەکان بەردەوام بێت، لەگەڵ بارینى نمە باران، هەروەها ئەگەری کەمێک نمە بارانیش هەیە لە سەنتەرى شارەکان تا دواینیوە شەو و کەش سارد دەبێت و تەم دروست دەبێت بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتى هەرێم". 

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا کەشناسی هەرێم سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئاماژە بەوە دەکات، ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ ئەگەری بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان.

هاوکات بەپێی داتاکەی کەشناسی بڕی بارانى (١٢) کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:


PM:10:01:02/02/2023