مەسرور بارزانی ڕایدەگەیەنێت" پێویسته رێكاره یاساییه‌كانی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به زووترین كات ته‌واو بكرێن".
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، پێشوازی له مایك برایسن ریچاردسن باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق كرد.
مه‌سرور بارزانی لە دیدارەکەدا رایگه‌یاند" پێویسته هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتێكی گونجاوی ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت و رێكاره یاساییه‌كانی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به زووترین كات ته‌واو بكرێن".
وتیشی" حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه بۆ دابینكردنی هه‌موو پێداویستییه‌كانی هه‌ڵبژاردن".