بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە دابەزین کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٨١ دۆلار و ٩٥ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلار و ١٧ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش ٧٥ دۆلار و ٦٧ سەنتی تۆمار کرد، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٥ دۆلار و ٨٨ سەنت بوو.
نرخی نه‌وت له مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو بەهۆی جه‌نگی نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا، به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا و به‌گشتی سه‌روو ١٣٠ دۆلاری تۆمار كرد، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی ساڵ بۆ خوارووی ٨٥ دۆلار دابه‌زی.