گۆرانیبێژی ناسراوی کورد کیژان ئیبراهیم خەیات لە نوێترین دەرکەوتنیدا یادی باوکی دەکاتەوە.
کیژان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڤیدیۆیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت"
یادێک بۆ باوکمی هەمیشە لە دڵا زیندووم، مقامی هەرچەندەکەم لەگەڵ گۆرانی هەر من ناشادم".
كیژان ئیبراهیم کچی هونەرمەندی گەورە ئیبراهیم خەیاتە، دهرچووی كۆلێژی هونهری زانكۆی سلێمانییه، دوو برای وەک گۆرانیبێژ و پێشکەشکار کاردەکەن و ژیانی خوشکیشی لە بواری نواندندا کار دەکات و ماوەی چەند ساڵێکە هاوسەرگیری کردووە هاوسەری هونەرمەندی زیرەک میرەی پەیکەرتاشە و خاوەنی دوو مناڵن.