شارهزایهكی كهشناسی رایدهگهیهنێت" بارستە ھەوایەکی سارد ههرێمی كوردستان دهگرێتهوه و شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین ناوچەکه دەگرێتەوە".
ئاراس جهبار شارەزای بواری کەشناسی ئهمڕۆ ههینی لە ڕاگەیەندراوێکدا لهبارهی پێشبینیهكانی كهشوههوا رایگهیاند" لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و بارستە ھەوایەکی سارد لەگەڵیدا سبەینێ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ھەوری تەواو ئەبێت لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکانمان دەگرێتەوە سەرەتاش لە سنوری پارێزگای دھۆکەوە دەستپێدەکات بۆ کاتەکانی نیوەی شەو بەدواوە درێژ ئەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەکان بە کاریگەری جیاواز و زۆرترین کاریگەری لەسەر ناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین ئەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت ١٠ تا ٢٥ کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە، پلەکانی گەرما لەکاتی رۆژدا بەجێگیری ئەمێنێتەوە .
دەشڵێت" سبەی شەو لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم شەپۆلەدا و ھاتنی بارستە ھەوای سارد ئەگەر ھەیە بەفر بارین سەنتەری ئەم ناوچانە بگرێتەوە (باتیفا ، بامەرنێ ، چەمانکێ ، ئامێدی ، دێرەلولک ، سەرسەنگ ، بارزان ، سیدەکان ، مێرگەسوور ، پێنجوێن ، بەرزنجە ، چوارتا)، هەروەها لە سەنتەری ئەم ناوچانەشدا بە تێکەڵی بەفر و باران ئەبێت (شیلادزێ ، ئاکرێ ، سۆران ، خەلیفان ، ڕەواندز ، سلێمانی)".