مێسی ڕاستی خراپی پەیوەندی لەگەڵ مباپێ ئاشکرا دەکات

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی پاریس سان جێرمان، براوەی مۆندیال، دوای یاریی کۆتایی ساڵی 2022ی قەتەر، پەیوەندییە ئاڵۆزەکەی لەگەڵ کیلیان مباپێی هاوکارە فەرەنسییەکەی ڕەتکردەوە.


 بەجۆرێک مێسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئۆلێی ئەرجەنتینی ئاماژەی بەوەدا کە  لەگەڵ مباپێ قسەی کردووە سەبارەت بە یارییەکە و ئەو ئاهەنگانەی کە بەڕێوەچوو، ئەو لەگەڵ گەلی ئەرجەنتین ژیاوە، ئاماژەی بەوەدا کە مباپێ پێچەوانەی ئەو کارە بووە کە دوای دۆڕاندنی ئەو ئەرجەنتینییە لە یاری کۆتایی ٢٠١٤ کردوویەتی. 

مێسی نەیویستووە بزانێت و نە بیبیستێت هەر شتێک دەربارەی مۆندیال، بەڵام کیلیان هیچ کێشەیەکی لەگەڵ نەبوو، بە پێچەوانەوە.


مێسی لە کۆتایدا دەڵێت:" لەگەڵ مباپێ قسەم کردووە، دوای یارییەکە هیچ کێشەیەکم لەگەڵ مباپێ نییە، تەواو پێچەوانەیە ئەو قسانە دەکرێت”.


PM:02:44:03/02/2023