راوێژکارێکی سودانی: ئابوری عێراق تەنها دەوڵەت دیاری دەکات


راوێژكارێكی سەرۆك وەزیران جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئابوریی عێراق تەنها دەوڵەت دیاریدەكات نەك دەڵاڵی دوكان و سەر شەقامەكان.

هیشام روكابی، راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، دەڵێت" مامەڵە بازرگانییەكان بەپێی پێوەرە جیهانییەكان بەردەوامە، ئابوریی عێراق دەڵاڵی دوكان و مەزادكارانی شەقام دیاریناكەن، بەڵكو تەنها دەوڵەت دیاریدەكات".

لە درێژەی تویتەکەدا دەڵێت" شەڕی حكومەت دژ بە مەزادكار و بازرگانانی دراوی قورس پاڵپشتیی سیاسیی ناوخۆیی و دەرەكی هەیە".
ئەو راوێژکارەی سودانی ئەوەش ئاشکرا دەکات "یەكلاكردنەوەی شەڕی ناردنە دەرەوەی دۆلارو گەڕانەوەی نرخەکەی بۆ حاڵەتی ئاسایی بەمنزیكانە دەبێت”.

رکابی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، دینار رووبەڕووی قۆرغكاری دەبێتەوە، وەك ئاماژەیەك بۆ دووبارە گەڕانەوەی بەهای دینار بۆ ئاستی خۆی.



PM:07:45:03/02/2023