ئەمشەو هەینی ٣ ی شوبات لەگەڵ رێککەوتنی نێوان بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، نرخی دۆلار لە بۆرسەی شارە جیاجیاکانی عێراق دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی.
نرخی ١٠٠ دۆلار لە ئێستادا لە بورسەی هەولێر بە ١٦٦ هەزار دینارە، لە بۆرسەی بەغدا ١٦٣ هەزار دینارە، لە بۆرسەی کفاح بە ١٦٣ هەزار دینار، لە بۆرسەی بەسرە بە ١٦٦ هەزار دینارە.
بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٧٠ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.
ئەمشەو ٣ی شوبات بانکی ناوەندی عێراق راگەیاندنێکی لەسەر کۆبوونەوەی دوو رۆژەی نێوان عهلی موحسین ئیسماعیل، پارێزگاری بانكی ناوهندی عێراق و براین نیلسۆن، یاریدهدهری وهزیری گهنجینهی ئهمهریكا بڵاوکردەوە کە تیایدا تاوتوێی دۆخی ئابووری و بهرزو نزمی بههای دراو کراو، تیایدا هاتووە " وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ گەیشتن بە سەقامگیری ئابووری لە عێراق دووپات دەکاتەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بەهێزکردنی ئەوەی لە نێوان محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەمریکا لە پێوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوانیان لە دوێنی گفتوگۆی لەسەر کراوە".