ئەنچلۆتی خۆشترین هەواڵی بۆ هاندەرانی یانەکەی راگەیاند

یانەی ڕیال مەدرید خۆی بۆ یارییەکەی ڕیال مایۆرکا ئامادە دەکات لە چوارچێوەی قۆناغی بیستەمی  خولی ئیسپانیا، کە سبەی یەکشەممە لە یاریگای "پاڵما دی مایۆرکا” ئەنجام دەدرێت.

ئەم یارییە دوا یاری ڕیاڵ مەدریدە لە خولی ئیسپانیا پێش ئەوەی گەشت بکات بۆ مەغریب بەمەبەستی بەشداریکردن لە جامی جیهانی یانەکان.


 کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید دۆخی هەر سێ یاریزان کەریم بنزیمە و ئیدەر میلیتاو و دەیڤد ئەلابای لە لیستی شاهانە لە مۆندیالی 2022ی یانەکان ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند: ئەلابا بەبێ هیچ کێشەیەک مەشق و ڕاهێنانەکانی ئەنجامدا، سەبارەت بە کەریم بنزیما و ئیدەر میلیتاو، لە ئێستادا پشکنینی پزیشکییان بۆ دەکرێت، بەڵام پێناچێت پێکانەکانیان قورس بێت، پێشبینی دەکرێت سبەی ڕەزامەندی پزیشکی وەربگرن، هەروەها گەشت بۆ مەغریب دەکەن بۆ مۆندیالی یانەکان.


 یانەی ڕیال چاوەڕێی ڕووبەڕووبوونەوەی براوەی یانەی ئەهلی و سیاتڵ ساوندەرز دەکات لە قۆناغی دووەمی قۆناغی پێش کۆتایی، کە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووە.


 ئەنچیلۆتی ڕەخنەی لە وادەی یارییەکەی ڕیال مەدرید و مایۆرکا گرت و ڕایگەیاند: ڕۆژی یارییەکە گونجاو نییە، دەبوو یاریزانەکان پشوویەکی زیاتریان بوایە".


PM:06:33:04/02/2023