یۆرگن کلۆپ راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزیی ئێوارەی ئەمڕۆ توشی شکستێکی گەورەبوو 3-0بەرامبەر بە یانەی وۆڵڤەرهامپتۆن.
کلۆپ دوای یاریەکە قسەی کردوو باسی لە دۆڕانەکە کردوو وتی "هیچم نییە بیڵێم، ببورە،ناتوانم ڕوونی بکەمەوە کە چی ڕوودەدات،هێندە بێزار و توڕە بووم لە 15 خولەکی یەکەم، ناتوانم وشەی گونجاو بدۆزمەوە بۆ وەسفکردنی".
یۆرگن کلۆپ وتیشیز:" وۆڵڤەرهامپتۆن شایەنی ئەو سێ خاڵەیە سەرەتایەکی ترسناک بوو، دوو گۆڵمان لێکرا کە هەرگیز نەدەبوو بەم شێوەیە لێمان بکرێت".
لە کۆتایدا یۆرگن کلۆپ وتی " دەبێت دەستبەجێ لە یاری داهاتووەوە بگۆڕێین، هیچ بیانوویەک بۆ ئێمە نییە."