ئەکتەرێکی جیهانی کۆچی دوایی کرد


ئەکتەری بەناوبانگی کەنەدی، جۆرج ڕۆبەرتسۆن، پاڵەوانی زنجیرەی ئەکادیمیای پۆلیس، لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

خێزانی ڕۆبەرتسۆن لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە ٢٩ی ژانویە، لە سەنتەری پزیشکی سەنیبروک، لە پایتەختی کەنەدا، کۆچی دوایی کردووە، بەبێ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی دیاری بکەن.

ڕۆبێرتسۆن لە ٢٠ی نیسانی ١٩٣٣ لە شاری برامپتۆن لە ویلایەتی ئۆنتاریۆ لەدایک بووە و لە کۆتایی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە کاری نواندن کردووە، بەشداری زۆرێک لە نمایشە شانۆییەکانی کردووە، و زیاتر لە ٤٠ ساڵ لە بواری سینەمادا کاری کردووە، هەروەها ژمارەیەک فیلمیش بەشداری کردووە کە پاڵێوراو بووە بۆ خەڵاتی ئۆسکارسێ جار.




PM:11:13:04/02/2023