حەکیمی ئاشکرای کرد مباپێ لە بەرامبەر بایرن یاری دەکات یان نا

ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکاری ڕاستی پاریس سانجێرمان، لێدوانێکی لەسەر سەرکەوتنەکەی بەرامبەر تۆلۆز، و هەڵوێستی کیلیان مباپێ لە بەشداریکردنی بەرامبەر بایرن میونشن، لە چامپیۆنزلیگدا.


 لە خولی فەرەنسا یانەی پاریس سانجێرمان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە تۆلۆزی بردەوە.


 حەکیمی دەڵێت: "ئەم یارییانە ئاسان نین، ئەمڕۆ کارەکتەری خۆمان و ئارەزووی سەرکەوتنمان نیشان دا، ئازایانە یاریمان کرد بۆ بەدەستهێنانی 3 خاڵەکە".


 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: من کاری خۆمم کرد بە یارمەتیدانی تیپەکە، هیوادارم لەسەر ئەم ڕێگایە بەردەوام بین، لەمەودوا بیر لە یاری داهاتووی مارسیلیا دەکەینەوە.


 ئاماژەی بەوەشکرد، دوای مۆندیال ویستم ئەو شتانە پێشکەش بکەم کە لەگەڵ هەڵبژاردەی مەغریب لە مۆندیالدا نیشانمدا، هیوادارم بەم شێوەیە بەردەوام بم بۆ ئەوەی یارمەتی تیپەکە بدەم.


 ڕوونیشی کردەوە: ئامادەنەبوونی کیلیان مباپێ زۆر قورسە، چونکە زۆر یارمەتی تیپەکە دەدات، ئێمە چارەسەرێک دەدۆزینەوە بۆ ئەوەی بە عەقڵیەتی دروستەوە بەردەوام بین، و بەردەوام بین لە بەدەستهێنانی ئەنجام."


 لە کۆتایدا وتی: من پێگەی مباپێ نازانم سەبارەت بە بەشداریکردن بەرامبەر بایرن، بەڵام ئەولەوییەت باری جەستەیییەتی، ئەگەر بتوانێت یاری بکات ئەوە شتێکی باش دەبێت بۆ ئێمە، ئەگەریش بەشداری نەکات، بەدڵنیاییەوە چارەسەر دەدۆزینەوە. "


PM:12:51:05/02/2023