ئەنچلۆتی هاتە دەنگوو هۆکاری دۆڕانەکە ئاشکرا دەکات

ریاڵ مایۆرکا سەرکەوتنێکی سەختی بەسەر ڕیال مەدرید بەدەستهێنا، بە گۆڵێکی خاوێن، لەو یاریەدا کە هەردوو تیپەکەی لە گەڕی بیستەمی پاڵەوانێتی لالیگای ئیسپانیا کۆکردەوە.


 یانەی میواندار تاکە گۆڵی یارییەکەی لە خولەکی سێزدەدا تۆمارکرد، لەڕێگەی تۆپێکی پێچەوانەوە لەلایەن ناچۆ فێرناندێزی بەرگریکاری یانەی ڕیال مەدریدەوە.

  ئەنچیلۆتی:لە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەسەر دۆڕانەکە وتی "ڤینیسیۆس؟ خەتای ئەو نییە، هەمیشە نەیاران و هاندەرانی ڕکابەر ئیستفزازی دەکەن، سەیری ئەمڕۆ بکەن چی ڕوویدا دڵمان شکاوە، ئەو گۆڵە سەرەتاییە و لێدانی سزای لەدەستچوو ئێمەی لەناوبرد.

وتیشی:" ئێستا دەبێت سەرنجمان لەسەر شتەکانی دیکەی وەک جامی جیهانی یانەکان بێت، ئێمە زۆر دڵخۆشین 11 یاریزانی هەڵە لە پێکهاتەکە؟ نەمتوانی کرۆس و مۆدریچ بەکاربهێنم، چونکە تۆنی دوای کۆتا یاری 100% ئامادە نەبوو و لۆکا پێویستی بە پشوودان بوو، ئێستا تا یاری کۆتایی شەڕ بۆ نازناوی لالیگا دەکەین، هێشتا ئەمە کۆتایی نەهاتووە، یاری زۆر ماوە".



 لەسەر لێدانە سزاکە ئەنچیلۆتی وتی: "من ئاسێنسیۆم هەڵبژارد بۆ لێدانی سزا، ڕێزبەندییەکە بنزیما و مۆدریچەو ئەوان باشترینن، دواتر بەپێی ئەوەی کێ یاری دەکات بڕیار دەدەم، ئەسینسیۆ، ڕۆدریگۆ، کرۆس، ماڵئاوایی لە لالیگا ،دۆڕانێکی زۆر بە ئازارە، خۆمان بۆ یارییەکە ئامادە کرد، زانیمان یارییەکی زۆر سەخت بوو، بە گشتی یارییەکی خراپمان ئەنجام نەدا، ئەو گۆڵەی لێمان تۆمار کرا و لێدانی سزاش". لێدان کاریگەری زۆری لەسەر ئێمە هەبوو،تا کۆتایی شەڕ بۆ نازناوی خولەکە دەکەین، هێشتا تەواو نەبووین، یاریی زۆر ماوە".


PM:06:47:05/02/2023