ئاشکرا بوو هاندەران و یاریزانانی مایۆرکا چییان بە ڤینسیۆس وتووە

لە کاتی یاری ریاڵ مەدرید بەرامبەر بە ریاڵ مایرۆکا کە ١-٠بە سودی مایۆرکا تەواو بوو، هاندەران و یاریزانانی مایۆرکا هێرشی توندیان کردە سەر ڤینسیۆس.

ڕادیۆی مارکا ئاشکرای کردووە  هاندەرانی مایۆرکا سووکایەتیان بە ڤینیسیۆس کردووە لە،کاتی یاریەکە و پێیان وتووە" تۆ دەمێکی گەورەت هەیە".

هەروەها لە کاتی یاریەکەش چەند جارێک لە لایەن یاریزانانی مایۆرکاوە لە ڤینسیۆس دراو ئەمەش ئەو یاریزانەی توڕە کرد.

مافیۆ یاریزانی مایۆرکا لە کاتی یارییەکەدا بە ڤینیسیۆس دەڵێت "تۆ دەگریت".


ڤینسیۆس زۆرترین هەڵەی  لە پێنج خولە گەورەکە بەرامبەر کراوە کە 79جارە.



PM:11:02:05/02/2023