هەواڵێکی زۆر ناخۆش بۆ هاندەرانی ریاڵ مەدرید

خۆرخی بیکۆن  لە پێگەی (رێلیڤۆ)ی ئیسپانی ئاشکرای دەکات، هەستی ڕیال مەدرید بەرامبەر بە پێکانەکەی کۆرتوا خراپە، کە ئەمڕۆ پێش یاری مایۆرکا تووشی هاتوو بەهۆیەوە لۆنین لە شوێنی بەشداری کرد.

ئەم سەرچاوە ئاشکرای دەکات، هەموو شتێک ئاماژە بەوە دەکات کە کۆرتوا گەشت بۆ مەغریب ناکات بۆ جامی جیهانی یانەکان.


تا ئێستا ئامادەنەبووانی یاریزانانی ریاڵ مەدرید بەرامبەر  بە ئەلئەهلی لە جامی جیهانی یانەکان بریتین لە  بنزیمە و میندی  میلیتاو و ڤاسکوێز و هازارد و کۆرتوا.


AM:12:21:06/02/2023