بەرشەلۆنە ئەستێرەیەکی بۆ یاری مانچستەریونایتد لە دەستدا

بەرشەلۆنە یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی بەرامبەر مانچستەر یونایتد، لە خولی ئەوروپا لیگ لە دەست دەدات.

 سێرجیۆ بوسکێتس، یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی سێڤییا، دوێنێ یەکشەممە، لە یاریگای "سپۆتیفای کامپ نو”، لە گەڕی بیستەمی خولی ئیسپانیا، توشی پێکان بوو.

 بوسکێتس 
  پێکان لە پاژنەی پێیدا هەبوو، دوای پێکدادان لەگەڵ یوسف نوسەیری هێرشبەری یانەی سیڤیلیا، و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.


 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، بوسکێتس تووشی وەرچەرخانێکی توندی پاژنەی پێی چەپی بووە.

 سەرچاوەکان دووپاتیان کردەوە کە ماوەی ئامادەنەبوونی بوسکێتس لە دوو هەفتە بۆ سێ هەفتە دەبێت، هەربۆیە یاریزانەکە لە دوو یاریی بەرامبەر شەیتانە سوورەکان لە خولی ئەوروپا دووردەکەوێتەوە.

 بەرشەلۆنە لە 16ی شوبات لە یاری چون میوانداری یانەی مانچستەر یونایتد دەکات و لە 23ی ئەم مانگە بۆ یاری گەڕانەوە دەچێتە دەرەوە.


AM:10:53:06/02/2023